به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)-ابنا-سەربازییەکانی لاگری فەتحۆڵڵا گوێلەن بەمەبەستی داگیر کردنی شۆێنە گرینگەکانی ئانکارا وشارە گرینگەکانی تورکیا کوودەتای سەربازیان ئەنجام داوە.
تەلەفەزیۆنی فەرمی تورکیا کەناڵی "تی ئار تی" لە هەواڵێک دا باسی لە ڕاگەیاندرانی حکومەتی سەربازی لە هەموو شەقامەکانی تورکیا دا کرد .
هەر لەم پێوەندییە دا تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی فەیس بووک و یو تیوب بە تەواوەتی لە تورکیا دا پچراون .
تانکە کان هاتوونەتە سەر شەقامەکانی ئەستەمۆڵ و ئانکارا .
"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لە شۆێنێکی ئەمن دایە .ئەرتەش بنکەی پارتی داد وگەشەپێدان لەئەستەمۆڵی گرتە دەست خۆیەوە .